دەزگای فریاكه‌وتنی ئیسلامیی جیھانیی

AM:09:11:18/01/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - حیزب و رێکخراوەکان
دەزگای فریاكه‌وتن و چاودێری و گەشەپێدان پێشتر بەناوی دەزگای فریاكه‌وتنی جیھانیی ئیسلامیەوە كاری ده‌كرد

یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

دەزگای فریاكه‌وتنی ئیسلامیی جیھانیی

دەزگای فریاكه‌وتن و چاودێری و گەشەپێدان پێشوتر بەناوی دەزگای ئیغاسەی جیھانیی ئیسلامیەوە بو، لە وڵاتی سعودیەیە و لە ٢٩/١/١٩٧٩ دەستی بەکارەکانی کردوە لە بواری فێرکاری،کۆمەڵایەتی، تەندروستی و گەشەپێدان لەزۆربەی وڵاتەکاندا و زیاد لە ٩٥ وڵاتدا نوێنەرایەتی ھەیە.

دامەزراندن
بەبڕیاری دەستەی دامەزرێنەرانی  رابیتەی ئیسلامی جیھانی دامەزراوە لە ٢٩/١/١٩٧٩ لە شاری مەککە، وەک دەزگایەکی خەیری کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی پارە و سامان لای دەوڵەمەندە خێرخوازەکان و گەیاندنی بە ھەتیو و نەدار و پێشکەشکردنی بۆ کاری باشە.

ئامانجەکانی
ھاوکاری لێقەوماوان و پەنابەران و ئەوانەی پێویستیان بە ھاوکاری ھەیە لە کارەساتە سروشتییەکاندا لە تێکڕای جیھاندا.
بەشداریپێکردنی کۆماڵگا ئیسلامییەکان لە لایەنی بانگخوازی، پەروەردەیی، تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ...

ھاوکاری دەستەبژێر (نوخبە) ە کاریگەرەکان لە کۆمەڵگای موسوڵماناندا.
ھاوکاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وڵاتانی ئیسلامیدا.
چاندنی گیانی بەخشندەیی و پشتبەخۆبەستن لای تاکی موسوڵمانان.
ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگاکانی ھاوشێوەی خۆیدا.

ئامرازەکانی
ھەمو ڕیگایەک دەگرێتەبەر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەمەرجێک پێچەوانە نەبێت لەگەڵ بنەماکانی ئاینی ئیسلامدا.



ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر