کوردەکان کێن؟

PM:08:47:15/01/2019
دۆسیە: کورد لە چاوی ئەواندا


یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

وەرگێڕانى لە ئینگلیزییەوە: خەسرەو حەمە ڕەشید


لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٥ ملیۆن کورد دانیشتو
وی ناوچە شاخاوییەکان لە سنورەکانی تورکیا و عێراق و سوریا و ئێران و ئەرمینیادا دەژین، ئەوان چوارەم گەورەترین نەتەوەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەوان هەرگیز دەرفەتی وڵاتی نەتەوەییان بۆ نەرەخساوە.  

کوردەکان لە کوێوە هاتوون؟

کوردەکان یەکێکن لە هاوڵاتیانی سادەیی مێزۆپۆتایما و بەرزاییەکان کە لە ئێستادا نیشتەجێن لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران و باکوری عێراق و باشوری ڕۆژئاوای ئەرمینیا.

 



ئەمرۆ، ئەوان گەلێکی دیارن ، یەکگرتووی کۆمەلێك ڕەگەز و کلتور و زمانن و هەتا
وەکو دیالیکتیکێکی ستانداردیان نییە. هەروەها ئەوان پەیڕەوی چەند ئاینێك و مەزهەبی جیاواز دەکەن و زۆرینەیان موسڵمانی سونەن.

بۆچی دەوڵەتیان نییە؟


لە سەرەتای سەدەی  بیستەم بەشێك لە کوردەکان دەستیان کرد بە بنیاتنانی وڵاتێك، بە گشتی دەگەڕایەوە بۆ "کوردستان" لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و ڕوخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، هاوپەیمانەبراوەکانی ڕۆژئاوا پەیماننامەیەکیان پێکهێنا بۆ دەوڵەتی کوردستان لە ساڵی ١٩٢٠ بە ناوی پەیماننامەی سیڤەر.   

هەندێ هیوا سەریان هەڵدا سێ ساڵ دواتر، کاتێك پەییماننامەی لۆزان کە دانرا بۆ سنورە نوێیەکانی تورکیا هیچ دەوڵەتێکی بۆ کورد تێدا نەبوو و کوردەکانی هێشتەوە بە بێ دەوڵەت. لە دوای ٨٠ ساڵی دواتر هەر جوڵەیەك لە لایەن کوردەوە بەرەو بنیاتی سەربەخۆیی زۆر بە توندی هەڵوەشێندرایەوە.

کوردەکان بۆچی لەسەنگەری پێشەوە بوون لە جەنگی دژ بە تیرۆرستانی داعش؟

 


لە ناوەراستی ساڵی ٢٠١٣ گروپی جیهادی دەوڵەتی ئیسلامی
(داعش  ) ئاڕاستەی خۆییان گۆڕی بۆ ئەو ناوچە باکورى سوریا کەلەژێر کۆنتڕۆڵى کوردەکاندا بوو،. دەستیان کرد بە هێرشی بەردەوام هەتا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ ، ئەو هێرشانە لە لایەن یەکەی پاراستنی گەل (YPG) و حزبی یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا  (PYD) وەڵام دەدرانەوە.

ئەو کاتەی داعش گەشەی کرد لە عێڕاق لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ ئاژاوەکان پەلی کێشا بۆ  ناوچە کوردییەکان. حکومەتی هەرێمی کوردستان عێڕاق هێزی پێشمەرگەی کوردستانی نارد بۆ ئەو ناوچانەی کە سوپای عێراق بە جێی هێشتبوون.

لە مانگی ئابی ٢٠١٤ گروپە جیهادییەکان، هێرشێکی کتوپڕیان کردە سەر پێشمەرگە و لە چەندەها ناوچە پاشەکشەیان پێکردن. هەندێك شار و شارۆچکەی کەمەیاتییە ئایینییەکان چۆڵکران بە تایبەتی شەنگار کە تێیدا چەکدارانی داعش هەزاران هاوڵاتی یەزیدییان بە دیل گرتن و کوشتنیان.

 



لە وەڵامدا، ئەمریکا و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان دەستیان کرد بە بۆردومانی باکوری عێراق و شارەزاییانی سەربازییان نارد بۆ یامەرتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان،
( YPG) و پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) کە ماوەی سێ دەیەیە لە باکوری کوردستان شەڕی سەربەخۆیی بۆ کورد دەکەن لە تورکیا و بارەگایان لە عێراق هەیە، ئەمانیش هاتن بۆ یارمەتی کوردەکانی باشور.

لە ئەیلولی ساڵی ٢٠١٤، داعش هێرشێکی دوژمن کارانانەی کردە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی کورد لە باکوری سوریا لە شارۆچکەی کۆبانێ، بەم بۆنەیەوە هەزاران هاوڵآتی سیڤیلی کوردی ناچار کرد بەرەو سنورەکانی تورکیا هەڵبێن، تورکیاش ڕەدی کردەوە شەری داعش بکات و هێرش بکاتە سەر شوێنەکانیان یاخود ڕێگە بە کوردەکانی تورکیا بدات بچنە ئەو دیو سنور و پارێزگاری لە خەڵکی کۆبانێ بکەن.

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥ دوای تەواو بوونی شەرەکە، نزیکەى ١٦٠٠ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٣٢٠٠ باڵەخانە ڕووخان یان داڕمان، دواتر هێزی کوردی توانی کۆبانێ کۆنترۆڵ بکاتەوە.



پاشان کوردەکان لە ژێر ئاڵای هێزی سوریای دیموکرات
SDF)) بە هاوکاری چەندەها چەکداری عەرەبی و یارمەتی ئاسمانی ئەمیرکا و هاوپەیمانان داعشیان تێکشکاند و لە زیاتر لە هەزاران کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ناوچەکانی سوریا پاشەکشەیان کرد و سەدان کیلۆمەتریان هاوسنوری تورکیا کۆنترۆڵ کرد.



لە مانگی تشرینی یەکەم ٢٠١٧ ، چەکدارەکانی (
SDF ) پایتەختی داعش ڕەقەیان وەرگرتەوە و بەرەو باشوری ڕۆژهەڵاتی دەوروبەری پارێزگای دێرەزوور  شوێن پێی سەرەکی جیهادییەکان لە سوریا پێشڕەوییان کرد.

ئەم دەستکەوتانە کورد و هاوپەیمانەکانی بردە قۆناغێکی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕوسیای هاوکاری کاری هێزەکانی حکومەتی سوریا و بەرهەڵستکارەکانی تورکیا، وروژاندنی پێكدادانەکانی بونە هۆکاری سەرهەڵدانی پێشبرکێی نێوان وڵاتە زلهێزەکان.  

تورکەکان بۆچی دوو دڵن لە هاوکاری کوردەکان لە شەری داعشدا؟



رەفتارێکی قووڵی دوژمنکارانە لە نێوان دەوڵەتی تورك و وڵاتی کوردەکان کە نزیکەی ١٥
% بۆ ٢٠% دانیشتوانی پێک دەهێنن. کوردەکان لە ژیر دەستی فەرمانرەوایی تورکەکاندا نارەحەتی زۆریان چەشتوە بۆ چەندەها نەوە ، لە دەرئەنجامی ڕاپەرینی ساڵانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ چەندان کورد تووشی ڕاگواستن هاتن وچەندان ناو و جل و بەرگی کوردی قەدەغەکران و زمانی کوردی ڕێگەی پێنەدرا بەکاربهێنرێت و هەتا نکوڵیان لە بوونی نەتەوەیی کوردیش دەکرد و ناویان ناون "تورکی چیاکان".      

 لە ساڵی ١٩٧٨ عبدالله ئۆجەلان حیزبی پەکەکەى دامەزراند کە ناوی لێنابوو دەوڵەتی سەربەخۆی لەگەڵ تورکەکان، شەش ساڵ دواتر گروپەکەی دەستیان کرد بە خەباتی چەکداری. لەوە بە دواوە زیاتر لە چل هەزار خەڵك کوژران و سەدانی دیکەش بێ سەرو شوێن بوون.

 


لە ساڵی ١٩٩٠ پەکەکە دووبارە گەڕانەوە سەر داوای سەربەخۆیی بوون و لە جێی داواکردنی کلتورێکی بەهێز و سیاسەتێکی سەربەخۆ، بەڵام دووبارە بەردەوام بوونەوە لە شەرکردن. لە ساڵی ٢٠١٣ لە دوای چەندان کۆبونەوەی نهێنی ئاگر بەست بەسترا.

لە تەموزی ساڵی ٢٠١٥ لە دوای تەقینەوەیەکی خۆکوژی بە داعشدا ٣٣ چالاکوانی گەنج کوژران لە شارۆچکەی کوردی سوروچ  نزیك سنوری سوریا. پەکەکە دەسەڵاتدارانی تۆمەتبار کرد بە ڕووداوەکە و پەلاماری سوپا و پۆلیسی تورکیای دا لە دەرئەنجامدا. حکومەتی تورکیا هەر زوو "جەنگی دژ بە تیرۆر" لە دژی پەکەکە و داعشى ڕاگەیاند.

دواتر، هەزاران هاوڵاتی لە نێویاندا هاوڵاتی سیڤیل کوژران لە ئەنجامی پێکدادانەکانی باشوری ڕۆژهەڵات.


لە ئابی ٢٠١٦، تورکیا سەرباز و تانکەکانی نارد بۆ باکوری سوریا بۆ یارمەتی هێرشی بەرهەڵستکارە سورییەکان لە دژی داعش. ئەو هێزانە شارۆچکەی جەرابلوسی نزیك سنوریان و قەڵای داعشیان لە ئەلباب  کۆنترٶڵ کرد، ڕێگەیان نەدا بە یەپەژە و 
SDF لەو ناوچانە بمێننەوە و خۆیان مانەوە دواتر  ڕووەو  ڕۆژەهەڵاتی عفرین.

حکومەتی تورکیا دەڵێت یەپەژە و پەیەدە سێبەری پەکەکەن هەمان ئامانجیان هەیە لە ڕێگەی خەباتە چەکدارییەکانیان و ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانیانەوە.

کوردەکانی سوریا چییان دەوێت؟



کوردەکان نزیكەی ٧
%بۆ ١٠% ی دانیشتوانی سوریا پێك دەهێنن، لە پێش ڕاپەرینی دژی بەشار ئەسەد کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکرد زۆربەیان لە شارەکانی دیمەشق، حلب و سێ ناوچەی دەوروبەری کۆبانێ و  هەروەها عفرین و باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری قامشلۆ دەژیان.

کوردەکانی سوریا زۆر چەوسێندراونەتەوە لە مافە بنەڕتییەکان بێبەشکراون، نزیکەی سێ سەد هەزاریان لە ساڵی ١٩٦٠ ەوە بێبەشکراون لە بەڵگەنامەی هاوڵاتی بوون و خاکی کورد  زەوتکرا و دابەش کرا بەسەر عەرەبەکاندا لە هەوڵی " تعریب کردن"ی ناوچە کوردیەکان.

کاتێك ڕاپەرینەکە گەشەی کرد بۆ شەری مەدەنی حیزبە سەرەکییە کوردەکان ئاگاداری خۆ لێ لادانیان بڵاوکردەوە، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٢ هێزەکانی حکومەت دەستیان کرد بە کشانەوەی شەری بەرهەڵستکارەکان لە هەموو شوێنێك و بەم جۆرە گروپە کوردییەکان ئەو شوێنانەیان کۆنترۆل کرد.


لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ حزبە کوردییەکان لە نێویاندا پەیەدە دروست کردنی "ئیدارەی خۆجێی" ڕاگەیاند لە سێ کانتۆنی عفرین و جزیرە و کۆبانێ.

لە مانگی ئازاری ٢٠١٦ ئەوان "سیستەمی فیدراڵی"یان دامەزراند کە سەرجەم ئەو ناوچانەی دەگرتەوە کە عەرەب و تورکەکان وەریان گرتبوو لە داعش.

ڕاگەیاندنی سیستەمە لە لایەن هەریەك لە حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی سوریا و تورکیا و ئەمریکاوە ڕەدکرایەوە.
 



پەیەدە ڕایگەیاند کە ئەمە سەربەخۆیی نییە بەڵام سووربوون لەسەر هەر بابەتێکی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی سوریا و کە سوریا دەبێت گەرەنتی بدات مافی یاسایی کوردەکان سەربەخۆیی بیت.

سەرۆك بەششار ئەسەد سوێندی خوارد کە تەواوی سوریا کۆنترۆل بکاتەوە بەڵام وەزیری دەرەوەکەی لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٧ ڕایگەیاند کە ئەوان ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ کوردەکان لە پێناو مافی سەربەخۆیی بونیاندا.  

ئایا کوردەکانی عێراق سەربەخۆییان بەدەست هێنا؟





کوردەکان نزیکەی ١٥
% بۆ ٢٠% ى دانیشتوانی عێڕاق پێكدەهێنن. ئەمان زیاتر توانیویانە مافە نەتەوەییەکانیان لە چاو کوردەکانی وڵاتانی  دراوسێدا بەدەست بهێنن، بەڵام دواجار تووشی بەرپەرچدانەوەیەکی توند هاتن.

لە ساڵی ١٩٤٦ مەلا مستەفا بارزانی پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند (پ.د.ك) بۆ شەری سەربەخۆیی لە عێراق. بەڵام هەتا ساڵی ١٩٦١ دەستی نەکرد بە خەباتی چەکداری.
  



لە کۆتاییەکانی ١٩٧٠ حکومەت دەستی کرد بە دانانی عەرەب لەو ناوچانەی کە زۆرینەی کوردن بە تایبەتی لە دەوروبەری ئەو شوێنانەی کە کە دەوڵەمەندن بە نەوت وەك کەرکوك و بە فشار و هێز کوردەکانی لێ وەدەرنا.

سیاسەتەکە لە ماوەی جەنگی نێوان ئێران عێراق لە ساڵی ١٩٨٠ دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩٨٨ صدام حسین دەستی بە هەڵمەتێکی بێ ڕەحمانەکرد بۆ تۆڵەسەندنەوە لە کوردەکان لەم پێناوەشدا هێرشی کیمیایی کردە سەر شاری هەڵەبجە. 

کاتێك عێراق شکستی هێنا لە ساڵی ١٩٩١ لە جەنگی کەنداو کوری مستەفا بارزانی مەسعود بارزانی و جلال تاڵەبانی سکرتیری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (ینك) سەرکردایەتی شۆڕشی کوردیان کرد. ئەمریکا ناوچەی دژە فرینی سەپاند لە باکور کە ڕێگەی دا بە کوردەکان کە خۆیان فەرمانڕەوایی خۆیان بکەن، هەردوو حزبی (پ.د.ك ) و (ی.ن.ك) بەشداری دەسەڵاتیان کرد و هیواکان زۆر هەڵچنان تا دواجار بووە شەڕی براکوژی نێوانیان لە ساڵی ١٩٩٤.



حزبەکان هاوکاری ئەمریکایان کرد لە ساڵی ٢٠٠٣ لە لە ناوبردنی صدام و حکومەتەکەی بە هاوکاری حکومەتی هەریمی کوردستان، دوو ساڵ دواتر ئیدارەی پارێزگای دهۆك و هەولێر و سلێمانیان دروست کرد.

مسعود بارزانی دانرا بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لەکاتێکدا جلال تاڵەبانی بووبە یەکەم سەرۆکی دەوڵەت کە عەرەب نەبوو.

لە ئەیلولی ٢٠١٧ ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەسترا لە هەرێمی کوردستان ناوچە جێ ناکۆکەکان کە لە لایەن پێشمەرگەوە کۆنترٶل کرابوونەوە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە، هەروەها لە کەرکوکیش. ڕاپرسیەکە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بە نایاسایی هەژمار کرا.





زیاتر لە٩٠
% کە دەیکردە ٣.٣ ملیۆن هاوڵاتی کوردی پشتگیری خۆیان بۆ پرۆسەکە دەربڕی، بەرپرسانی حکومەت ڕایانگەیاند کە دەرئەنجامەکان وامان لێدەکات کە دەست بکەینەوە بە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغداد بەڵام سەرۆك وەزیرانی ئەو کاتی عێراق حیدر عبادی ڕایگەیاند کە دەبێت ئەم دەرئەنجامە بەتاڵ بکرێتەوە. 

مانگەکانی دواتر هێزەکانی حکومەت ناوچە جێ ناکۆکەکانیان وەرگرتەوە لە کوردەکان. لەدەستدانی کەرکوك و داهاتە نەوتییەکەی ئاواتی سەرەکی کوردەکانی بۆ دەوڵەتەکەیان هەڵکەند.

 

سەرچاوە: بی بی سی نیوز


ئه‌م بابه‌ته 1316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر