نەتەوە ونەتەوایەتى لەکوردستان خەونى خامۆش وهەلومەرجى بریندار

PM:08:51:07/01/2019
دۆسیە: نامیلکە


د. ئەکرەم میهرداد
نوسەر

لەم ساڵەی دواییدا، چەندجار نیاز و بوونی دەوڵەتی کوردی لەسیاسەت و میدیای کوردی و ھەرێمایەتی و جیھانیدا، بەگەرمی باسکراوە. سەرنجی من لەسەر ئەوەیە کەدەبێت، باسی دەوڵەتی کوردستان، نەک دەوڵەتی کوردی، یان دەبێت باسی دەوڵەت لەکوردستان بکەین، وەکو ئاماژە و راستینەیەک بۆ پێویست بوونی دەوڵەت، بۆ ھەموو دانیشتوانی کوردستان، بەھەموو پێکھاتەکانی (کورد، عەرەب، تورکمان، مەسیحی) نەک تەنھا دەوڵەتی کوردی.

 

بۆیەش بەخەونێکی خامۆش، نەک بێدار، ناوم ھێناوە چونکە ھێشتا زۆرینەی خەڵکی کوردستان، لەخامۆشیدا نەک لەبێداری و چالاکیدا بیر لەم خەونە دێرینە دەکەنەوە. ئەگەرچی ھیوای زۆربەی خەڵک بەو شێوەیەیە، بەڵام بەداخەوە لەئاستی رەسمی و سیاسی و فەرھەنگیدا، ھێشتا نەبۆتە خەونێکی زیندوو. ھەلومەرجی راستینەی سیاسی و ئابوری و فەرھەنگی (لەسەر ئاستی کورد و ناوچەکەو جیھانیش) ھەتادێت ئەم خەونە دەکەن بەواقیعێکی دیفاکتۆ، ھەروەکو چۆن لەساڵی ١٩٩١-١٩٩٢ بوونی ھەرێمی کوردستان لەلاوازیی دەسەڵاتی بەغداد و لەبەھێزی کورد و ھاوپەیمانییە جیھانییەکان، ھەرێمیان کردە راستییەکی سەپێنراو یان دیفاکتۆ!

 

ھەندێک بڕوایان وایە کە رەوشی کورد لەعیراق، ھەرچەندە لەباری ئابوری و ئاوەدانی و دەسەڵاتدارێتی لەڕەوشی کوردانی تورکیا و ئێران و سوریا زۆر باشترە، بەڵام ئەوانیش وەکو براکانیان لەباکور و رۆژھەڵات و رۆژئاوا، لەگومان و دڕدۆنگی و ناخۆشیدا بەسەردەبەن، کە ئەویش سەبارەت بەنەبوونی دڵنیایی و ھەبوونی دوژمنایەتییە لەلایەن بەغداوە. ھۆکاری ئەمەش ئەوەیە، کە دەسەڵاتی بەغدا تائێستا داخوازی و ئامانجەکانی کورد لەعیراقدا ناھێننەدی، یان ھەندێک جار دەبنە ھەڕەشە بەرامبەر ھەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئەو ھەرێمەو سەرەنجام، دەیانەوێت کورد لەعیراق بگەڕێننەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و دەچنە پاڵ جوگرافیا و مێژوو بۆ دیسان چەوسانەوەی کورد، یان فەرامۆشکردنی ھیواو ئامانجەکانیان.


بۆ خوێندنەوەى تەواوى نامیلکەکە لێرە کلیک بکە


ئه‌م بابه‌ته 786 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر