جینۆساید لەباکورى کوردستان

تورکیا، بەدرێژایی مێژووی حکومڕانی تیایدا بەشێوەیەکی زۆر دڕندانەو دوور لەھەموو بەھا مرۆییەکان، بێڕەچاوکردنی یاساو ڕیساو پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، رووبەڕووی کوردستان و گەلی کورد لەوبەشەی داگیری کردوە بوەتەوە. بە ھەڵدانەوەیەکی خێرای لاپەڕەکانی مێژوو، بەڕەوانی ئەوەمان پێدەڵێن کەگەلی کورد، لەم بەشەی نیشتمانەکەی "باکور" بەچی شێوازێک رووبەڕووی سیاسەتی جینۆسایدکردن بوەتەوە، تێدەگەین لەوەی چ جۆرەسیاسەتێک بەرامبەری بەکارھاتوە، چۆن کەوتوەتە بەرشاڵاوی جینۆسایدکردن و کراوەتە ئامانجی لەناوبردن و سڕینەوەی ناسنامەو کلتوورو سوتماککردنی خاک. لەم باس وپشکنینەدا، بەگەڕانەوە بۆ کۆمەڵێک سەرچاوەی گرنگ وپێویست، ھەوڵدەدەین بەشێک لە لایەنە شاراوەو پەڕاوەکانی دۆسیەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردو کوردستان بخەینە ڕوو. پێش ئێمەش کاری لێکۆڵینەوەو نوسین و دۆکۆمێنتاری بەرچاوکراوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە ئەم کارەی ئێمە بخاتە خانەی ناپێویستەوە، چونکە بەلایەنی کەم لێکۆڵینەوەو نوسین و تاد.. بە شێوەزاری سۆرانی لەئاستی پێویستدا نییەو ئومێدی ئەوە دەکەین، ئەم کارە کەلەبەرێک لەم بوارە پڕبکاتەوە.
PM:08:34:07/01/2019
دۆسیە: نامیلکە


تەها سلێمان
نوسەر ولێکۆڵەر لەبوارەکانى ئەنفال وجینۆساید

تورکیا، بەدرێژایی مێژووی حکومڕانی تیایدا بەشێوەیەکی زۆر دڕندانەو دوور لەھەموو بەھا مرۆییەکان، بێڕەچاوکردنی یاساو ڕیساو پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، رووبەڕووی کوردستان و گەلی کورد لەوبەشەی داگیری کردوە بوەتەوە. بە ھەڵدانەوەیەکی خێرای لاپەڕەکانی مێژوو، بەڕەوانی ئەوەمان پێدەڵێن کەگەلی کورد، لەم بەشەی نیشتمانەکەی "باکور" بەچی شێوازێک رووبەڕووی سیاسەتی جینۆسایدکردن بوەتەوە، تێدەگەین لەوەی چ جۆرەسیاسەتێک بەرامبەری بەکارھاتوە، چۆن کەوتوەتە بەرشاڵاوی جینۆسایدکردن و کراوەتە ئامانجی لەناوبردن و سڕینەوەی ناسنامەو کلتوورو سوتماککردنی خاک.

 

لەم باس وپشکنینەدا، بەگەڕانەوە بۆ کۆمەڵێک سەرچاوەی گرنگ وپێویست، ھەوڵدەدەین بەشێک لە لایەنە شاراوەو پەڕاوەکانی دۆسیەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردو کوردستان بخەینە ڕوو. پێش ئێمەش کاری لێکۆڵینەوەو نوسین و دۆکۆمێنتاری بەرچاوکراوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە ئەم کارەی ئێمە بخاتە خانەی ناپێویستەوە، چونکە بەلایەنی کەم لێکۆڵینەوەو نوسین و تاد.. بە شێوەزاری سۆرانی لەئاستی پێویستدا نییەو ئومێدی ئەوە دەکەین، ئەم کارە کەلەبەرێک لەم بوارە پڕبکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەى تەواوى نامیلکەکە کلیک لێرە بکە:





ئه‌م بابه‌ته 551 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر