ئایا ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران نزیکبووەتەوە؟

هێورکردنەوە لە یەمەن و کشانەوە لە سوریا، بەم نزیکانەش لە ئەفغانستان، هەموو ئەمانە پرۆسەی تیشک خستنەسەر هەوڵەکانە بە ئاراستەی یەک مەبەست... ئامادەکاری بۆ هەڵایسانی جەنگ لە ناوچەیەکی فراوانتر چونکە پێویستییەکی - ئسرائیلی، تایبەت بەناوخۆی ئەمریکیە. سیتراتیژێکی دوورمەودایە بۆ لاوازکردنی جەمسەری ڕوسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ڕێگەی گورزوەشاندن لە هاوپەیمانەکەی کە ئێرانە و بە " میحوەری شەڕ"ناودەبرێت.
PM:04:46:03/01/2019
دۆسیە: شیکار
ئەمە ناونیشانی قۆناغی داهاتووە و ئەوەی دەیبینین لە خوێندنەوەمانە بۆ ڕووداوەکان... ئایا ئێران دژەپلانی هەیە؟ بەدڵنییاییەوە. ئایا لە توانایدایە پارێزگاری لە خۆی بکات؟ ئەڵبەتە. دەی با چاوەڕێ بین و بزانین ساڵی 2019 چی بۆ هێناوین.

یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


نوسينى:
 زەید  م. هاشم بەڕێوەبەری نوسین لە ناوەندی فیریڵ بۆ توێژینەوە.


وەگێڕانی/ داهۆ سالم


هێورکردنەوە لە یەمەن و کشانەوە لە سوریا، بەم نزیکانەش لە ئەفغانستان، هەموو ئەمانە پرۆسەی تیشک خستنەسەر هەوڵەکانە بە ئاراستەی یەک مەبەست... ئامادەکاری بۆ هەڵایسانی جەنگ لە ناوچەیەکی فراوانتر چونکە پێویستییەکی  - ئسرائیلی، تایبەت بەناوخۆی ئەمریکیە. سیتراتیژێکی دوورمەودایە بۆ لاوازکردنی جەمسەری ڕوسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ڕێگەی گورزوەشاندن لە هاوپەیمانەکەی کە ئێرانە  و بە " میحوەری شەڕ"ناودەبرێت
.

هەندێک، ئەم کشانەوانەی سوپای ئەمریکا لە وڵاتانی دراوسێی ئێران بە لاوازی و شکست لێکدەدەنەوە، لەکاتێکدا "ناوەندی فیرێڵ" بە دووبارە چاوخشاندنەوە و ئاماژەی پلانێکی نوێی دادەنێت.



ئەمریکا هەڵدەستێت بە دوورخستنەوەی هێزەکانی لەو گۆڕەپانانەی کە دیارن و بەئاسانی دەکرێنە ئامانج، هەروەها پاڵپشتی ئاسمانی تەواویان نییە، لەهەمانکاتدا ئەشێ لەلایەن هەندێ گروپی بچوکەوە بە چەکی مامناوەند بکرێنە ئامانج. هەروەک هەندێ لەو پێگە سەربازییە بچوکانەی کە پێداویستی سەربازی تەواوی بۆ دابین نەکراوە دەلکێنێت بەو بنکە سەربازییە گەورانەوە کە پاریزگاری تەواوەتی بۆ دەستەبەرکراوە. گومانی تێدانییە جەنگی سوریا بە هاتنەناوەوەی ڕوسیا و هەڵقورتێنی ئێران کە گەیشتۆتە گەرووی "بابولمندب"، بووە هۆکاری داکشانی هەژموونی ئەمریکا بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. ئەم کارەش بۆ هەڵۆکانی کۆشکی سپی و دەسەڵاتدارانی تەلئەبیب ناکرێ خۆیان بەدەستەوەبدەن و لێی بێدەنگ بن، بۆیە وا نابینرێت وڵاتێکی زلهێز خۆی بەدەستەوەدابێت، بەڵکو گواستنەوەیە بۆ قۆناغێکی نوێ و پەرەسەندنی پلە بە پلەیە بە هەموو ئامرازێکەوە
.

گەمارۆدانی ئێران لە هەر چوارلاوە



ئەو هەواڵانەی کەلە دراوسێ ڕۆژهەڵاتییەکەی ئێرانەوە دێت، جێی دڵنیایی نین، بزوتنەوەی تاڵیبان لەگەڵ حکومەتی کابوڵ کۆبونەتەوە و بەچاودێری وڵاتانی کەنداویش چاویان بە زاڵمای خەلیلزاد نێردەی ئەمریکا لە ئەفغانستان کەوتووە. گفتووگۆکان چڕبووەتەوە لەسەر چونەدەرەوەی هێزە ئەمریکاییەکان لە ئەفغانستان. ئەوەی ڕوودەدات مۆڵبوونی هەزاران چەکداری بزووتنەوەکەیە لەنزیک سنووری ئێران و دروستکردنی سەربازەگەیە لە ناوچەی هیڵمەند و فەرا، هێندە بەسە کەبزانین حکومەتی ئەفغانستان لە 2018 دا تەنها %55 ی کۆنترۆڵی خاکەکەی لەدەستتدا بوو. لەکاتێکدا ئەو ڕێژەیە لە 2015 دا %73 بووە. ئەوەی لە خاکەکەی دەمێنێتەوە لە بندەستی تاڵیبان، قاعیدە و داعش دایە
.



داعش بەم نزیکانە لە ئێران

 

مەترسییەکە تەنها لە بزووتنەوەی تاڵیبانەوە نییە، کە ناوەندی فیرێڵ ژمارەی چەکدارەکانی بە 75 هەزار مەزەندەکردووە. مەترسی چاوەڕووانکراو لەلایەن داعشیشەوەیە! زۆرێک دەپرسن ئەو دەیان هەزار چەکدارەی لە سوریا و عێراق لە ڕیزەکانی داعشدابوون لەکوێدا وون بوون؟ بەپێی خەمڵاندنەکانی ناوەندی فیرێڵ لەنێوان 7 بۆ 10 هەزاریان ڕۆشتوونەتە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەفغانستان.

 

ڕووداوەکان بەرئەنجامی ئەم چرکەساتە نین، ئەو وتانەی کە لە زاری "ئەبو محەمەد عەدنانی" ووتەبێژی داعشەوە لە 26ی کانونی دووەمی 2015، بەناوی "دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامییەوە" ناوی "ویلایەتی خۆراسان"ی لەو ناوچانە نا، کە ئەفغانستان، پاکستان و ئێرانی دەگرتەوە و هەر لەو ڕۆژەدا بەیعەتیان دا بە "ئەبو بەکر بەغدادی"....

 

داعش بە گوڕ و تینەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بوونی هەیە، بە هاتنەناوەوەی تیرۆریستەکان لە تەواوی ووڵاتانەوە لەنێویاندا پاکستانی دراوسێ، لە گەشەکردنێکی خێرادان.

 

ڕێکخڕاوە ئیسلامییە توندڕەوەکان لەنێوان خۆیاندا لە ململانێدان بەڵام یەک دوژمنی هاوبەشیان هەیە کە ئێرانە.

 

پێویستە بزاڤە"جەماوەرییەکان" و خۆپیشاندانەکان لە ئێراندا فراوان بکرێن، بۆ ئەوەی هاوشانبن لەگەڵ بزاڤە چەکدارییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران، لەوکاتەدا ئەو ڕێکخراوانەی ناومان هێنان ئەو ناوچانە هەڵدەبژێرن کە خاون ڕووماڵێکی تەناهی لاوازن، بەتایبەت باکوری ڕۆژهەڵات. لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران جموجوڵی سەربازی لە ڕیزی کوردەکانەوە دێت. لە کاتێکدا ئەو جوڵە جەماوەرییەی کە ووڵاتانی کەنداو پشتگیری دەکەن لە ئەهواز و ناوچەکانی ترەوەیە.

 

ئەوەی کە ڕوونە حیزبوڵا دەکەوێتە ناو بازنەی ئامانجەکانەوە، هەڕەشەکانی ئیسرائیل و پەرەسەندنەکانی باشوری لوبنان لە بگرە و بەردە دایە، بەڵام لێکدانەوەکانی ئیسرائیل دەستەوەستانە لە گەیشتن بە ئامانجەکە، تەنها هێرشی ڕاگەیاندنی لە ئەستۆدایە، چونکە خۆی بەتەنها کورتی هێناوە لە سەرکەوتن بەسەر حیزبوڵادا.

 

پاشەکشەی سوپای ئەمریکا لە سوریا و دەستبەرداربوون لە هاوپەیمانێکی بچوکی وەک "هەسەدە" لە بەرژەوەندی هاوپەیمانێکی گەورەتر لە ئەنکەرە، جوڵەیەکی ئاشکرایە بەمەبەستی دوورخستنەوە لە ڕووس، و بەکارهێنانی هەژموونی تورکی لە وڵاتانی باکوری ئێران و باشوری ڕوسیا و هەر وڵاتێکی تری دەریای قەزوین.

 

مانەوەی ڕوسیا تەنها لە سوریادا، کارێکە پێچەوانەی بەرژەوەندی  ئەمریکا نییە،  بەپێی پلانەکە، تورکیا دەبێتە زامنی بەشداریپێکردنی "ئیخوان موسلیمین" لە دەسەڵاتدا لە پیناو ڕیفۆرمی سیاسی پێشنیار کراو لەسوریا.

 

کوردەکان لە ژێر سەرپەرشتی ناتۆدا دەمێننەوە بەگۆڕینی ناوەکان لە ئەمریکییەوە بۆ فەرەنسی، لە ئامێزێکەوە دەگوازرێنەوە بۆئامێزێکی تر و بەو هیوایەی خوا نیشتمانێک بکات بە نسیبیان.

 

لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەیەکی تایبەتدا کە لەگەڵ ڕەوشە تازەکەدا بگونجێ، داعش سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق بۆ گورزوەشاندن لە هاوپەیمانەکانی ئێران لە موسڵ و ئەنبار. سوپای ئەمریکا ئامادەیی بەهێزی هەیە لە ڕۆژئاوای عێراق بۆ پچڕاندنی ڕێگای زەمینی بەرەو سوریا و لوبنان.

 

دۆستەکانی ترامپ یەک بەدوای یەک دەکەون، پێکهاتە تازەکان ئەو سیاسی و سەربازییانە لەخۆدەگرێت کە بێ ئەندازە پاڵپشتی ئیسرائیل دەکەن، هەروەها مەیلی جەنگیان لەوانەی پێش خۆیان زیاتر دەبێت...بەڵام جەنگ لە جۆری نوێ؛ "پێچدانی دوژمن و لێدانی لەڕێگەی دەستە و تاقمەوە پاشان "گورزی سەربازی گەورە".

 

مانەوەی شا سەلمان بە خۆڕایی نابێت، پێویستە پاڵپشتی ناتۆی عەرەبی بکات لەدژی ئێران، هەروەها لەڕووی سەربازییەوە جوڵەبکات و ئاگری جەنگی تێداخۆشبکات.

 

سزا ئابورییەکان، کشانەوە لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی، پشێوی ناوخۆیی و جوڵەی چەکداری، گەمارۆدانی ئێران لە هەموو لایەکەوە، لە چاوەڕوانی دەرفەتێکی گونجاو بۆ لول پێچدانی.

 

ئەمە ناونیشانی قۆناغی داهاتووە و ئەوەی دەیبینین لە خوێندنەوەمانە بۆ ڕووداوەکان... ئایا ئێران دژەپلانی هەیە؟ بەدڵنییاییەوە. ئایا لە توانایدایە پارێزگاری لە خۆی بکات؟ ئەڵبەتە. دەی با چاوەڕێ بین و بزانین ساڵی 2019 چی بۆ هێناوین.



ئه‌م بابه‌ته 3385 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر