زالماى خەليل زاد

PM:04:19:03/01/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا- کەسایەتیەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

کە سایەتییەکى سیاسی وئەکادیمى ئەمریکییە، لە ڕەچەلەکا ئەفغانییە، چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتى وەرگرتووە و لەنێویاندا باڵوێزى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوەش بەرزترین بەپرسیاریتى بووە کە موسولمانێک لە کاتى جۆرج بوشى باوکدا وەریگرتبێت.

 

لە دایکبوون


زالماى خەلیلزاد " کەلە ڕووى ئتنییەوە پشتۆنە" لە٢٢ ى ئازارى ١٩٥١ لە شارى مەزار شەریف لەدایکبووە، باوکى لە کاتى خۆیدا فەرمانبەرى باڵاى ئەفغانى بووە لە کاتێکدا کە سیستەمى سیاسی لەو وڵاتەدا پاشایەتى بوو، دواتر بەخاوخیزانەوە - کەبە خیزانێکى ناودار ناسرابوون - چوون بۆ کابول.

 

خوێندن

دواى ئەوەى کە خوێندنى ئامادەیی لە کابول تەواو کردووە، لە زانکۆى ئەمریکى لە بەیروت دریژەى بەخوێندن داوە، دواتر لە ساڵى ١٩٧٩ بروانامەى دکتۆراى لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆى شیکاغۆ لە ئەمریکا بەدەست هیناوە، ئەوەش تەواو لەو ساڵەدا بووە کە یەکێتى سۆڤیت ئەفغانستانى داگیرکرد.

 

لە کاتى هەرزەکاریدا سەردانى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاى کردووە، ئەوەش لە چوارچیوەى ئاڵوگۆرى خویندکاراندا بووە کە لەلایەن لیژنەى خزمەتگوزارى هاوڕێکانى ئەمریکاوە بەڕێوەبرابوو، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ئەفغانستان، بەڵام کارتێکراو بووە بە کلتورى ئەمریکى.

 

ئەرک وبەرپرسیارێتى


وەک مامۆستاى یاریدەدەر لە زانکۆى کۆلۆمبیا کارى کردووە، هەروەها بەرێوەبەرى جیبەجێکارى هاوڕێکانى ئەفغانستان بووە، کە ئەوانەش گروپێک بوون کە یارمەتى موجاهیدە ئەفغانییەکانیان دەدا لە کاتى جەنگەکانیاندا لە دژى داگیرکارى سۆڤێت.

 

لە ماوەى ساڵانى ١٩٨٥ -١٩٨٩ لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا کاریکردووە وەک ڕاوێژکارى یاریدەردەى وەزیرى دەرەوە ئەمریکا بۆ کاروبارى جەنگى عێراق- ئێران وداگیرکارى ئەفغانستان لەلایەن سۆڤیتەوە، هەروەها یەکێک بووە لەو گروپە بچووکەى کە بەردەوام فشاریان بۆ سەر "ڕۆنالد ریغان"ى سەرۆکى ئەمریکا دەهێنا بە مەبەستى یارمەتیدانى موجاهیدەکانى ئەفغان لەلایەن ئەمریکاوە.

 

لە ساڵانى ١٩٩١ – ١٩٩٢ سکرتێرى دووەمى یاریدەدەرى نوێنەرى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا بووە بۆپلانى ستراتیژى، ئەوەش لە کاتى سەرۆکایەتى جۆرج بۆشی باوکدا، لە کاتى سەرۆکایەتى (بیل کلینتۆن) دا، وەک شارەزایەکى سیاسی لە نوسینگەى پەیمانگاى "ڕاند" لە واشنتون کارى کردووە، پاشان بووە ئەندامى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى ئەفغانستان کە بارەگاکەى لە واشنتۆن بوو.

 

ئەزمونى سیاسی

1-  سەرۆکى گروپی بەرگرى کە لەلایەن (دیک چینى) جێگرى سەرۆکى ئەمریکاوە بەربژێرکرا لە ماوەى سەرۆکایەتى جۆرج بۆشی باوکدا.

2-  ڕاوێژکارى وەزیرى بەرگرى ئەمریکى "دۆنالد رامسفێڵد".

3-  یاریدەدەرى تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا.

4-  بەڕێوەبەرى یەکەمى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتمانى بۆ کاروبارى دوورگەى عەرەبی وڕۆژئاواى ئاسیا.

5-  بالوێزى وڵاتە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان.

6-  باڵوێزى وڵاتە یەکگرتووەکان لە عێراق.

7-  نوینەرى وڵاتە یەکگرتووەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە١٧ ى نیسانى ٢٠٠٧ تا ٢٢ ى کانونى دووەمى ٢٠٠٩

 

سەرچاوە: الجزیرة



ئه‌م بابه‌ته 744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر