بابولمەندەب

PM:04:07:03/01/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - شارو ناوچەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ئەو تەنگە ئاوییەیە کە دەریاى سور دەبەستیتەوە بە دورگەى عەدەن وئۆقیانوسی هندییەوە، هەریەک لە جیبۆتى لە کیشوەرى ئەفریقیا ویەمەن لەکیشوەرى ئاسیا لەیەکترى جیادەکاتەوە، ئەم تەنگەیە هەریەک لە یەمەن و جیبۆتى و ئەریتریا دەسەڵاتیان هەیە بەسەریدا.

 

پێگەى جوگرافی


هەندیک لەلێکۆڵێنەوە جیۆلۆجییەکان باس لەوە دەکەن کە تەنگەى بابولمەندەب لەئەنجامى لێکدورکەوتنەوەى ئەفریقیا لە ئاسیا لەچاخى سییەمى جیۆلۆجیدا دروست بووە، ئەم ناوچەیە بەوە ناسراوە کە ئاوەکەى گەرمە وتیکراى پلەى گەرمى دەکەویتە نێوان ٢٤ -٣٢,٥ پلەى سەدى، ئەمەش دەبێتە هۆى زۆربوونى بەهەڵم بوونى ئاو لەم ناوچەیەدا کەدەگاتە ٢٢٠٠ بۆ ٣٠٠٠ مەتر چوارگۆشە لەساڵێکدا، ئەم کەمبونەوەیەى ئاوە بە هاتنە ناوەوەى ئاو لەدورگەى عەدەنەوە بۆ ئەم ناوچەیە قەرەبوو دەبێتەوە.

 

ئابورى


بەرلەکردنەوە نۆکەندى سوێس لەسالى ١٨٦٩، ئەم تەنگەیە گرنگییەکى ئەوتۆى نەبوو، بەڵام بەکردنەوەى نۆکەندى سوێس کە دەریاى سور دەبەستێتەوە بەدەریاى سپی ناوەراست، گرنگى زۆرى پەیداکرد، بەوەش بوو بەیەکێک لەهەرە گرنگترین لەڕیڕەوە ئاوییەکان کە بەهۆیەوە کاڵاکان لەنیوان ئەورووپا وڕۆژهەلاتى ئەفریقیا وئۆقیانوسی هیندى ئاڵوگۆڕى پێدەکرا.

 

ئەوەى زیاتر گرنگى ئەم تەنگەیەى دەرخست بریتى بوو لە پانتایی و قوڵى ئاو لەم ناوچەیەدا، بەشیوەیەک کە ڕیگاى دەدا بە هاتوچۆى هەموو جۆرە کەشتییەکى بارهەڵگر"بەتایبەتى نەوت" لەیەک کاتدا وبەئاڕاستەیەکى پێچەوانە.

 

دۆزینەوەى نەوت لەکەنداوى عەرەبیدا هێندەى دیکە ئەم تەنگەیەى گرنگتر کرد، بە جۆریک کە ساڵانە ٢١ هەزار کەشتى بەهەردوو ئاراستەکەدا لەم تەنگەیەوە گوزەر دەکەن، کەدەکاتە تیکڕاى ٥٧ کەشتى لەڕۆژیکدا، ئەمەش بوو بەهۆى ئەوەى کە ولاتانى ئەورووپی هەوڵ بدەن بۆ ئەوەى ئامادەییان هەبێت لەو ولاتانەى کۆنتڕۆڵى ئەم تەنگەیە دەکەن، بەتایبەتى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.

 

هەندیک لەڕاپۆرتەکانى ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوە داوە کە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەدواى ڕوداوەکانى ١١ ى سێبتێمبەر، لە جیبۆتى گەورەترین ناوەندى هەوڵگیرى دامەزراندووە بەمەبەستى چاودێریکردنى رۆژهەلاتى ناوەراست وئۆقیانوسی هیندى، هەروەها ژمارەیەک لە یەکە سەربازییەکانى لە جیبۆتى وسۆمال بڵاوەپێکردووە بەمەبەستى بەرگرتن لەهەرهێرشیکى چاوەرواننەکراوى قاعیدە بۆسەر بابولمەندەب، هەروەها دەستەبەرکردنى کەشتوانییەکى ئارام بۆ گواستنەوى نەوت.

 

لە سالى ٢٠٠٨ باس لەدروست کردنى پردێک کرا کە هەردوو ولاتە جیبۆتى ویەمەن، لەهەردوو بەرى تەنگەکە پێکەوە ببستیتەوە.

سەرچاوە: الجزیرة



ئه‌م بابه‌ته 581 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر