ڕاپۆرتی کار و چالاکی پەیوەندییەکانی ناوەندمان لە مانگی ٢٠١٨/١١

PM:03:55:03/01/2019
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

ڕاپۆرتی مانگی ١١/٢٠١٨
١-سەردانی ناوەندمان بۆ کونسوڵخانەی کۆماری گەلی چین لە ھەولێری پایتەخت و وەرگرتنی چەند کتێبێک لێیان کە باس لە سیاسەتی ئابوری و کولتوریی و سیاسی ئەو وڵاتە دەکەن و لەلایەن ناوەندمانەوە پێمان ڕاگەیاندن پێمان باشە لە داھاتودا کتێبی سەرۆکی ئێستای چینە وەربگێڕینە سەر زمانی کوردی و کونسوڵخانەش بەدەر لە پێدانی مۆڵەت دەستخۆشییان لەناوەندەکەمان کرد. لە ڕێکەوتی ١/١١/٢٠١٨.
   


٢-سازدانی پانێڵێک بۆ چوار کەسایەتی ئابوری و بازرگانی شاری سلێمانی لەژێر ناوی (گەڕی دوەمی سزا ئابورییەکانی دەوڵەتی ئەمەریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان), ئەگەر چی ئەوە یەکەمین پانێڵی ناوەندەکەمان بو بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری و ئابوری شاری سلێمانی ئامادە بوون و دەنگدانەوەیەکی زۆریشی بەدوای خۆیدا ھێنا لە میدیاکاندا. لە ڕێکەوتی ٤/١١/٢٠١٨.
 
 

٣-پێشوازی لە ژوری پارێزەرانی شارەزوور کە بەمەبەستی پیرۆزبایی و دۆستایەتی ھاتبونە ئۆفیسی سەرەکی ناوەند لە شاری سپی لە پارێزگای سلێمانی لە ڕێکەوتی ١٣/١١/٢٠١٨.
 




٤-بەشداری ناوەندمان لە ھۆڵی کوردستانی نوێ لە شاری سلێمانی لە بۆنەی بڵاوکردنەوەی کتێبێکی بەڕێز ستران عەبدوڵا لە رٍێکەوتی ١٨/١١/٢٠١٨.
 


٥-پێشوازی لە کەسایەتی دیاری کورد مامۆستا مەزھەری خالقی لە ئۆفیسی ناوەند و پاش باسکردنی کارەکانمان بەسوپاسەوە ئەوەی ئێمە کردومانە لە ڕوانگەی مامۆستای بەڕێزەوە کاری وەزارەتێکە. لە ڕێکەوتی ١٨/١١/٢٠١٨.
 


٦-سەردانی ناوەندمان بۆ ئۆفیسی سەرەکی سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی و لەلایەن ھەریەک لە ڕەحمان غەریب بەرپرسی بۆرد و دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەر و ھاوکارانیەوە پێشوازی کراین و بڕیاردرا ھەماھەنگای ھەبێت لەکاتی پێویستدا, لە ڕێکەوتی ٢٧/١٢/٢٠١٨.
 


٧-سەردانی دەزگای چاودێری سەربە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە چەند کتێبێکیان بەدیاری پێشکەشی ناوەندمان کرد لە ڕێکەوتی ٢٨/١١/٢٠١٨.
 


٨-سەردانی ناوەندمان بۆ گروپی کۆمپانیاکانی بێستون لە شاری سلێمانی بۆ ناسین و ھاوکاری ناوەند لە ڕێکەوتی ٢٨/١١/٢٠١٨




٩-سەردانی بەڕێز ھێمن محیەدین ڕەشەسور خاوەنی کۆمپانیای ھێمن کۆنکرێت بۆ ھاوکاری ناوەندەکەمان لە ڕێکەوتی ٢٩/١١/٢٠١٨.
 


ئه‌م بابه‌ته 522 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر