ڕاپۆرتی کار و چالاکی پەیوەندییەکانی ناوەندمان لە مانگی ٢٠١٨/١٢

PM:09:06:02/01/2019
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

١_ بەشداری ناوەندمان لە یادی ڕێکخراوی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لە بەرواری ٢٠١٨/١٢/٠٢
    

٢ - پێشوازی لە بەڕێزان بەرپرسی لقی  ٤ ی پارتی دیموکراتی کوردستان کاک سەعید سەلیم و ھاوڕێیانی کارگێڕٍیی بەڕێزان حەسەن جەباری,  شێخ محەمەد شێخ حسێن و ئەحمەد عەبدوڵا ئاغا بەمەبەستی ناسین و ھاوکاری ناوەندەکەمان ھاتبون لەڕێکەوتی ٢٠١٨/١٢/٠٥



٣- پێشوازی لە بەڕێزان دکتۆر ئەکرەمی میھرداد نوسەر و ڕۆشنبیرو مامۆستا خەڵات عومەر، لە ئۆفیسی سەرەکی چاوی کورد، لە ڕێکەوتی ٩/١٢/٢٠١٨.
 



٤_  سەردانی کەسایەتی ناودارو بەئەزموون مامۆستا ( جەلال عومەر سام ئاغا), ماوەی چەند ساڵێک بریکاری وەزیر و دواتریش سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان بوە و مێژوویەکی پاک و خاوێنی تۆمارکردوە، لە ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٢/٠٩


 
 
٥_بەشداری ناوەندەکەمان لە یادکردنەوەی ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا کە ل. ن. ناوەندەئەکادیمییەکانی لقی ٤ پارتی دیموکراتی کوردستان پێی ھەستابوون لە ڕێکەوتی ١٧/١٢/٢٠١٨..
 
 
 



٦_کاک عەبدوڵای ڕەسوڵی یەک لەو کەسانەی لەسەر پرسی ئاڵای کورد ڕاوبۆچونی نەتەوایەتی ھەیە و لەھەمان کاتیش وەرگێڕێکی دیاری بواری کتێبخانەی کوردییە’ بەڵێنی ھاوکاری بەناوەندەکەمان داوە وچاوەڕوانی بەرھەمی بیر و ھزری ئەکەین.

 
 

٧_ سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانمان کرد و بەسوپاسەوە پاڵپشت و پشتیوانی پرۆژەی ناوەندەکەمانن و بۆ ئیمڕۆی کوردستان ناوەندی ناحکومی چالاک و کارا بە پێویست دەزانن بۆ کۆکردنەوەی خاوەن قەڵەم و ڕۆشنبیرەکان, لە ڕێکەوتی ۲۰۱۸/۱۲/۱۸



 ٨_پێشوازیکردن لە بەڕێز  عەبدوڵای ڕەسوڵی وەرگێڕی کتێبی بەناوبانگ (مێژووی شارستانیەت ی وێڵ دۆرانت و سەرمایەی کارڵ مارکس) لە ئۆفیسی ناوەندمان لە ڕێکەوتی ١٨/١٢/٢٠١٨. 

 

٩_ پێشوازیكردن لە بەڕێز مامۆستا (سامان ساڵح) نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە ١٩/١٢/٢٠١٨ .

   


١٠_ پێشوازی لەبەڕێزان  داھۆ سالم مامۆستای زانکۆ و عەبدوڵای ڕەسولی وەرگێڕی کوردی لە ١٨/١٢/٢٠١٨‌ ‌
 



١١_ پێشوازی لەبەڕێز مامۆستا کامیل مەحمود نوسەر و ئەندامی م.س بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە ڕێکەوتی ۲۰۱۸/۱۲/۲۰ 
 


١٢_ پێشوازی لەبەڕێز دکتۆر کاروان عەلی پسپۆڕی میدیای ھاوچەرخ و ڕاوێژکار لەمەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.
 

١٣_ پێشوازیكردن لەلة شاندێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئۆفیسی ناوەند، لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی "شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز" ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی چاوی کوردیان کردوو، ئامادەییان دەربڕی بۆ سەرخستنی چاوی کورد و پێشکەش کردنی هەموو هاوکارییەکی پێویست لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە.
شاندەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی پێکهاتبوو لەبەڕێزان:
۱-دکتۆرعەبدوڵا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی.
۲- مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی.
۳- مامۆستا حەسەن شێخانی، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی بزووتنەوەی ئیسلامی.
٤- مامۆستا کەمال زراری، بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری بزووتنەوەی ئیسلامی.
٥- مامۆستا کارزان هادی، لەمەکتەبی ڕابەری گشتی. لە ئۆفیسی ناوەند لە ٢٧/١٢/٢٠١٨.

  

١٤- _ پێشوازیردن لە بەڕێزان  مامۆستا ئیبراھیم میرانی و مامۆستا ئەسعەد جەباری لە ٢٥/١٢/٢٠١٨ 




١٥_ پێشوازیكردن لە بەڕێز دکتۆر شوان عوسمان لە ئۆفیسی سەرەکی ناوەند لە ٢٧/١٢/٢٠١٨
 



١٦- بەشداریکردنی بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵای شاری ھەولێر لە پانێڵی گەنجان لە ٢٤/١٢/٢٠١٨.
 


١٧- پێشوازی لە مامۆستای زانکۆ و کەسایەتی دیاری ڕۆشنبیری دوکتۆر یەحیا عومەر ڕێشاوی لە ئۆفیسی ناوەند.





ئه‌م بابه‌ته 299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر