ماهاتیر محەمەد

PM:02:34:26/12/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا- کەسایەتیەکان


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

 


ناوی ته‌واوی: بهد هاماتیر محەمه‌د(مه‌حاضر کوڕی محەمه‌د) ناسراوه‌ .


له‌دایکبوون وگه‌شه‌:

- د.ماهاتیر محەمه‌د له‌ ڕێکه‌وتی(12/یولیو-7/1925)له‌ شاری ئالۆر ستاری پایته‌ختی ‌و‌یلایه‌تی کیداح له‌ دایکبووه که‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ داگیرکراوی به‌ریتانیا بووه، که‌ بنچینه‌ی خانه‌واده‌ی ماهاتیر ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ولایه‌تی کیرالای وڵاتی ئێسته‌ی هیندستان‌‌‌.

-له‌ زانکۆی سه‌نگافۆره‌ی نیشتمانی به‌شی پزیشکی خوێندووه‌ که‌پێشتر ناوی زانکۆی سه‌نگافۆره‌ی نیشتمانی ناوی کۆلێژی پادشا ئیدواردی حه‌وته‌م بۆزانستی پزیشکی بوو.

-زمانه‌کانی ئیگلیزی وهیندی ومه‌لایوی وچینی ئه‌زانێت‌.

 

پۆست وبه‌رپرسیارێتییه‌کان:

 

-ئه‌ندامی په‌رڵه‌مانی مالیزیا بووه له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(25/4/1964 تا10/5/1969)بۆجاری یه‌که‌م.

-ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن(دیوان)ی نۆگارا له‌ ویلایه‌تی کیداح بووه‌ له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(30/7/1972 تا ئێسته‌).

-ئه‌ندامی په‌رڵه‌مانی مالیزیا بووه‌ له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(24/8/1974 تا31/10/2003)بۆجاری دووه‌م.

-وه‌زیری په‌روه‌رده‌وفێرکردنی مالیزیا بووه‌ له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(5/9/1974 تا31/12/1977).

-جێگیری سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا بووه‌ له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(5/5/1976 تا16/7/1981).

-وه‌زیری بازرگانی وپیشه‌سازی مالیزیا بووه‌ له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(1/1/1978 تا16/7/1981).

-سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا بووه‌  له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(16/7/1981 تا29/3/1982)بۆجاری یه‌که‌م.

-وه‌زیری به‌رگری مالیزیا بووه‌ له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(18/7/1981 تا6/5/1986).

-سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا بووه‌  له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(29/3/1982 تا19/7/1986)بۆجاری دووه‌م.

-وه‌زیری ناوخۆی مالیزیا بووه‌ له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(8/5/1986 تا8/1/1999).

-سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا بووه‌  له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(19/7/1986 تا4/10/1990)بۆجاری سێیه‌م.

-سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا بووه‌  له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(4/10/1990 تا6/4/1995)بۆجاری چواره‌م.

-سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا بووه‌  له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(6/4/1995 تا10/11/1999)بۆجاری پێنجه‌م.

-وه‌زیری دارایی مالیزیا بووه له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(2/9/1998تا7/7/1999)بۆجاری یه‌که‌م‌.

-سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا بووه‌  له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(10/11/1999تا31/10/2003)بۆجاری شه‌شه‌م.

-وه‌زیری دارایی مالیزیا بووه له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(5/6/2001تا2/11/2003)بۆجاری دووه‌م‌.

-سکرتێری گشتی بزوونته‌وه‌ی نا پابه‌ندبوون بووه‌ له‌ نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(20/2/2003 تا31/10/2003).

-سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا بووه‌ له‌ نێوان ڕیکه‌وته‌کانی(10/5/2018-تائێسته‌)بۆجاری حه‌وته‌م.

 

د.ماهاتیر محەمه‌د بۆچه‌ندان جار بۆته ‌سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزی، که‌ ئه‌وه‌ش له‌ مێژووی سیاسی وڵاتی مالیزیا و وڵاتانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی کیشوه‌ری ئاسیا به‌ درێژترین ماوه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران دائه‌نرێت که‌ که‌سێک ببێته‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیران.له‌ ساڵی(1981ز) کاتێک بووه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاتی مالیزیا ئه‌وه‌ش له‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی(1956ز)که وڵاتی مالیزیا ‌بووه‌ته‌ ده‌وڵه‌ت که‌ ئه‌وکات مالیزیا ‌وڵاتی کشتوکاڵی بووه‌ و ڕووی بینادی ئابووری زۆر لاوازبوو وه‌ خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ت بوون، ئیتر به‌رنامه‌ی بوژاندنەوەو گه‌شه‌سه‌ندنی مالیزیای دانا تا ساڵی(2020ز)که‌ توانی وڵاتی مالیزیا پێشخات لە زۆربەی زۆری کایەکانی ژیان به‌ گشتی وبەتایبەت لە بواری ئابووریدا که‌ ئه‌وه‌بوو له‌ ئێسته‌دا داهاتی تاکی وڵاتی مالیزیا نزیکه‌یی(9.970)دۆلاری ئه‌مریکییه‌ وه‌ هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بێکاری نزیکه‌یی(2%)وه‌ یه‌کێکه‌ له‌وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کانی ئاسیا و جیهان وه‌ له‌ ساڵی(1997ز)وڵاتانی ئاسیا تووشی قه‌یرانی دارایی هاتن وبه‌ڵام ته‌نیا وڵاتی مالیزیای نه‌گرتووه‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها قسه‌یه‌کی به‌ناوبانگی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ژاری له‌ جیهانی ئیسلامی دا که‌ ئه‌ڵێت:(تێڕوانینێکی جیۆپۆڵه‌تیکانه‌ی ئیسلامی که‌ ئارادا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر وڵاته‌ ئیسلامییه‌کان پێڕه‌وه‌یی ڕێبازه‌که‌ی ئێمه‌ بکه‌ن.نه‌ک ئه‌وه‌ی وڵاتانی که‌نداو)وه‌ کاره‌کانی د.ماهاتیر محەمه‌د بووه‌ مایه‌ی شانازی مالیزییه‌کان چونکه‌ توانی مالیزیا له‌ هه‌موو کایه‌کانی ژیان پێشبخات وئابووری ئه‌و وڵاته‌ له‌ کشتوکاڵی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ پیشه‌سازی گه‌وره‌ که‌ ئێسته‌ یه‌کێکه‌ له‌وڵاتانی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی ئاسیاوه‌ توانیوتی ئیسلام وجیهانگیری به‌یه‌که‌وه‌ بگونجێنێت وه‌ وڵاتی به‌ڕووی خۆرئاوا بکرێته‌وه‌ وپه‌یوه‌ندییه‌کانی له‌ وڵاتانی خۆرئاوا به‌ گشتی وڵاتە یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ تایبه‌تی په‌ڕه‌پێبدات وه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ‌وڵاتانی تری باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا وڵاتانی تری ئاسیا په‌ڕه‌پێبدات وپرۆسه‌ی خوێندنی مالیزیای پێشخستووه‌ وله‌ ئێستادا له‌ به‌شێکی زۆری وڵاتانی جیهان بۆخوێندن ڕوویان تێکردووه وه‌پێشکه‌وتنی مالیزیا به‌ قوربانیدان به‌ ئیسلام بووه‌ هه‌روه‌ها وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی کراوه‌یه‌ ولێبورده‌یی تێدا باڵاده‌سته‌ که‌ تواندراوه‌ وحوکمه‌ت ودین  جیابکاته‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی پێشکه‌وتن وسه‌رکه‌وتنی مالیزیا ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌ وە بۆ لێهاتووه‌یی د.ماهاتیر محەمه‌د سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێسته‌ی مالیزیا‌.

 

ئه‌زموونی سیاسی وپیشه‌کانی:

-ئه‌ندامی پارتی ڕێکخراوی نیشتمانی یه‌کگرتووی مالیزیا بووه‌.

-ئه‌ندامی پارتی ڕه‌سه‌نه‌ یه‌کگرتووه‌کانی مالیزیا بووه‌.

-پزیشک(دکتۆر)بووه‌.

-نووسه‌ر بووه‌.

 

به‌رهه‌مه‌کانی:

-کێشه‌ی مه‌لایۆ، ساڵی(1970ز).

-به‌ره‌نگاری، ساڵی(1980ز).

-هه‌رێمایه‌تی وجیهانگیری وبواره‌کانی کاریگه‌ری: ئاسیان وبه‌ره‌نگاری گۆڕانکارییه‌کان له‌ سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک.ساڵی(1989ز).

-که‌ناری زه‌ریای هادی(هێمن)له‌ سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک، ساڵی(1995ز).

-به‌ره‌نگاری ئازاوه‌گێری، ساڵی(1998ز).

-ڕێگه‌ بۆپێشه‌وه‌، ساڵی(1998ز).

-مامه‌ڵه‌ی نوێ بۆئاسیا، ساڵی(1999ز).

-ئیسلام وگه‌لی ئیسلام، ساڵی(2001ز).

-جیهانگیری وڕاستییه‌نوییه‌کان، ساڵی(2002ز).

-ئه‌ندێشه‌کان بۆئاسیا، ساڵی(2002ز).

-قه‌یرانی دراوی مالیزی:چۆن وبۆچی ڕووی دا، ساڵی(2003ز).

-مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی جیهانگیری، ساڵی(2004ز).

-ئیسلام وزانیاری وکاروباره‌کانی تر، ساڵی(2006ز).

-بنه‌ماکانی کارگێری(ئیداره‌)ی گشتی:پێشه‌کی،ساڵی(2007ز).

-میرانتاسی هالانگان بلۆگ، ساڵی(2008ز).

-پزیشکی ماڵ:بیره‌وه‌ری د.ماهاتیرمه‌حەمه‌د/به‌رگی به‌رگی یه‌که‌م،ساڵی(2011ز).

-پزیشکی ماڵ:بیره‌وه‌ری د.ماهاتیرمه‌حەمه‌د/به‌رگی به‌رگی دووه‌‌م،ساڵی(2012ز).

 

خه‌ڵاته‌کان:

-خه‌ڵاتی قه‌زافی بۆمافی مرۆڤ وه‌رگرتووه‌.

-خه‌ڵاتی ڤواهیر لاڵ نه‌هرۆی وه‌رگرتووه‌ له‌ ساڵی(1994ز).

-خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی شافه‌یسه‌ڵی بۆخزمه‌تی ئاشتی وه‌رگرتووه‌ له‌ ساڵی(1997ز).

-خه‌ڵاتی ڕێکخستنی گوڵی بپلۆنیای وه‌رگرتووه‌ له‌ ساڵی(2018ز).‌

 



ئه‌م بابه‌ته 819 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر