گەڕى دووەمى سزا ئابورییەکانى سەر کۆمارى ئیسلامى ئێران وکاریگەرییەکانى لەسەر هەرێمى کوردستان

PM:03:43:24/12/2018
دۆسیە: پانێل


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ڕۆژى (یەک شەممە) بەروارى٣/١١/٢٠١٨، ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپیدانى سیاسی لەشارى سلێمانى، ئوتێل تایتانیک، پانیڵیکى سازکرد بەناونیشانى ( گەڕى دووەمى سزا ئابورییەکانى سەرکۆمارى ئیسلامى ئێران وکاریگەرییان لەسەر هەریمى کوردستان) بۆ هەریەک لە بەڕیزان:

                                                       

١-هاوبیر ئەنوەر برزو - وەبەرهێن

٢-شێخ موستەفا شێخ عبد الرحمن- سەرۆکى گشتى یەکیتى هاودەکاران وناردنکارانى هەرێمى کوردستان

٣-یاسین مەحمود رەشید –سەرۆکى یەکێتى وەبەرهێنەرانى کوردستان

 

پانیڵەکە نزیکەى سێ کاتژمێرى خایاند دوو تەوەرى لەخۆى گرت:

 

تەوەرى یەکەم: بریتى بوو لە پێشکەشکردنى پانێڵیک بە ناونیشانى " گەرى دووەمى سزا ئابورییەکانى سەر کۆمارى ئیسلامى ئێران وکاریگەرییەکانى لەسەر هەرێمى کوردستان" وتیایدا هەریەک لە پانێڵیستەکان بەم شێوەیەى خوارەوە بۆچوونەکانى خۆیان سەبارەت بە کاریگەرییەکانى گەمارۆ ئابورییەکانى ئەمریکا بۆ سەر کۆمارى ئیسلامى ئێران خستەڕوو:

 

یەکەم: شیخ موستەفا شێخ عبد الرحمن، پێى وابوو کە هەرێمى کوردستان ئێستا لە بارودۆخێکى ئابوری باشدایە وگەمارۆکانى سەر کۆمارى ئیسلامى ئێران کاریگەرییەکى نەرێنى ڕاستەخۆ ناکاتە سەر بازاڕەکانى هەریم، هەروەها هەرێمى کوردستان چەندین بژاردەى دیکەى هەیە کە دەتوانیت بەکاریان بهینێت بە مەبەستى بەرگرتن لەکاریگەرییە نەرینییەکانى ئەو گەمارۆیانەى کە دەخرینە سەر وڵاتى ناوبراو.

 

دووەم: یاسین مەحمود رەشید، لە بەشى دووەمى پانێڵەکەدا کەتەرخان کرابوو بۆ بەڕیزیان، تەواو بۆچونەکانى سەبارەت بەکاریگەرییەکانى ئەو گەمارۆیانە بۆ سەر هەرێمى کوردستان جیاواز بوو، بەڕیزیان پێیان وابوو، کە لەماوەى چەند مانگى داهاتوودا ئەو گەمارۆیە کاریگەرى دەخاتە سەر بازارەکانى هەرێم، هەروەها ئەو کاڵایانەى کەلە کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە هاوردەى هەرێم دەکرێن، خستنە ڕوویان لەبازارەکانى هەریمدا کەم دەکات، ئەمە بێجگە لەوەى کەدەستى کارى ئیران بەرەو هەرێم کۆچ دەکەن، بۆیە ئەو گەمارۆ ئابورییان کاریگەرى ئەرینیان دەبێت لەسەر هەرێم.

 

سییەم: هاوبیر ئەنوەر برزو، لە بەشى سییەم کۆتاییدا، بەڕێزیان بە شیوەیەکى جیاواز سەبارەت بە کاریگەرییەکانى ئەو گەمارۆییان دوا، پێى وابوو کە گومان لەوەدا نییە کەلە داهاتوودا هەرێم کارتێکراو دەبێت بەو سزا ئابوریانەى سەر ئیران، بەڵام باشترین بژاردە بۆ هەرێمى کوردستان لە داهاتوویەکى نزیکدا بریتییە لەوەى کە بتوانێت هەنگاوى گەورە بنیت لە بوارى وەبەرهیناندا، بە جۆریک کە وەبەرهینان لە بوارەکانى کشتوکال وبەرهەمە خۆراکییەکان لە هەرێم گرنگى زیاترى پێبدریت.

 

تەوەرى دووەم: بریتى بوو لە ناساندنى سایتى چاوى کورد ودەستکردن بەوەشاندنى سایتەکە بۆبەردەست خوێتنەرانى، هەروەها کورتەیەک سەبارەت بەشەکانى ناوسایتەکە بۆ ئامادەبووان باسکرا.

 

لە کۆتایی پانیلەکەدا، کە ژمارەیەکى زۆر لە پسپۆرانى بوارە ئەکادیمییە جیاوازەکان ئامادەى بوون، پرسیاریان ئاراستەى پانێڵیستەکان کرد وبەڕیزیان لاى خۆیانەوە وەڵامى پرسیرەکانیان دایەوە.

 

شایەنى باسە کە لەو پانێڵەدا زیاتر لە٦٠ کەسایەتى ئەکادیمى ویاسایی ونوسەر وڕۆشنبیرو سەرمایەدار ئامادەى بوون، لەلایەن ژمارەیەکى زۆر لەکەنالە ناوخۆیی وبیانییەکانى ناوهەرێم و دەرەوە ڕوماڵ کرا، سەرتایەکى گرنگ بوو بۆ دەستپێشخەرى ناوەندە ئەکادیمییەکانى دیکەى ناو هەرێم بە مەبەستى گفتوگۆکردن سەبارەت بەوپرسانەى کە پەیوەستن بە بارودۆخى سیاسى وئابورى وکۆمەڵایەتى هەریمى کوردستان.



ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر